لە سۆران هەوڵی بە کولتوورکردنی پاسکیلسواری دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سۆران هەوڵی بە کولتوورکردنی پاسکیلسواری دەدرێت

پڕۆژەی بە کولتوورکردنی پاسکیلسواری، بە مەبەستی کەمکردنەوەی لە جەنجاڵیی ڕێگاکان و پاراستنی ژینگەی نیشتمانی، لە زانکۆی سۆران دەستی پێکردووە و قوتابی و مامۆستایانیش پێشوازیی لەم وەرزشە دەکەن.

 فەهد کەریم، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بە کەلتوورکردنی پاسکیلسواری لە زانکۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و تەندروستیی گشتی، بە هاوکاریی سەرۆکی زانکۆی سۆران، هەڵمەتێکی ژینگەدۆستی و تەندروستیمان دەست پێکردووە، بۆ ئەوەی هانی قوتابییان بدەین بۆ بەکارهێنانی پاسکیل، وەک شوێنگرەوەی ئۆتۆمبێل".

 گوتیشی: "مەبەست لەم هەڵمەتەی بە کولتوورکردنی پاسکیلسواری، ڕزگا بوونە لە جەنجاڵیی ڕێگاکان و مسۆگەرکردنی پاراستنی ژینگەی نیشتمانی و هەنگاونانە بۆ دەستەبەرکردنی تەندروستیی تاک، بەتایبەت مامۆستا و قوتابییانی زانکۆکەمان".