مین و تەقەمەنییەکان کوژاندنەوەی ئاگری ناوچە سنوورییەکانیان ئەستەم کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مین و تەقەمەنییەکان کوژاندنەوەی ئاگری ناوچە سنوورییەکانیان ئەستەم کردووە

کوژاندنەوەی ئاگرەکان لە سنوورەکان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بەهۆی مین و تەقەمەنییەکان سەخت و دژوارە و هێشتاش ناوەچەکان لە تەقەمەنییەکان بەتەواوی پاک نەکراونەتەوە.

 لەمبارەوە هێمن كەمەرخان، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "مانەوەی مین و تەقەمەنیی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، گرفتی بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانە دروست كردووە، كە لە وەرزی هاویندا لە ناوچە سنوورییەكان دەكەونەوە".

گوتیشی: "بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆر لە پاشماوەكانی جەنگ لە ناوچە سنوورییەكان تا ئێستا ماون و پاك نەكراونەتەوە، تیمەكانی بەگریی شارستانی و پۆلیسی دارستان و ژینگە ناتوانن بچنە شوێنی كەوتنەوەی ئاگرەكان".

ئەو بەرپرسە ڕاشی گەیاند: "دوایین ئاگر، کە لەم هەفتەدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی كەوتەوە، ئاگرێك بوو لە سنووری شاری پێنجوێن، كە ناوچەیەكی سنوورییە لەگەڵ ئێران و بەهۆی تەقەی پاسدارانی ئێرانەوە كەوتبووەوە، دوای شەو و رۆژێك ئەوجا زۆر بە زەحمەت تواندرا كۆنترۆڵ بكرێت". 

هەر لەمبارەوە مازن ئەكرەم، بەڕێوەبەری ناحیەی مەندەلی لە قەزای بەلەدروز سەر بە پارێزگای دیالە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە سنووری ناحیەی مەندەلی مانەوەی مین و تەقەمەنییەکانی جەنگ، وای کردووە كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكانی سەرسنوور كارێكی ئاسان نەبێت".