پشدەر.. چوار کەس بە تۆمەتی ڕاوەماسی دەستگیر کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پشدەر.. چوار کەس بە تۆمەتی ڕاوەماسی دەستگیر کران

لە ڕووبارەکانی سنووری شارەدێی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەر، پۆلیسی دارستانی ناوچەکە، چوار کەسی بە تۆمەتی ڕاوەماسی دەستگیر کرد.

بێستوون عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەی پێویست، کە چەند کەسێک لە سنووری شارەدێی ژاراوە سەرقاڵی ڕاوەماسی بوون، هێزەکانمان لە دوو هەڵمەتی جیادا، توانییان چوار کەس دەستگیر بکەن و هاوکات سێ تۆڕی ڕاوکردنیش دەستیان بەسەردا گیراوە".

گوتیشی: "بە مەبەستی غەرامەکردن و سزادانیان، هەر چوار ڕاوچییەکە دەدرێنە دادگا".

گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین باسی لەوەش کرد :"هەر شەوی ڕابردوو لە نزیک گوندی کێلەسپیان، هێزەکانمان دەستیان گرتووە بەسەر پێنج تۆڕی گەورەی ڕاوکردنی ماسی، کە خاوەنەکانیان نادیارن، لەو بارەیەوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە".