لە هەرێمی کوردستان هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری بۆ پاراستنی ئاو بەڕێوە دەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەرێمی کوردستان هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری بۆ پاراستنی ئاو بەڕێوە دەچێت

فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری و راگه‌یاندن له‌ ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیی فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاریی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (هه‌ڵمه‌تی به‌فیڕۆی مه‌ده‌) بۆ پاراستنی ئاو بەڕێوە دەبەن.

لوقمان شێروانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاری و ڕاگەیاندنی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "به‌ ئامانجی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان بۆ پاراستنی ئاوی كوردستان، به‌ هاوكاریی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (هه‌ڵمه‌تی به‌ فیڕۆی مه‌ده‌) لە ئەمڕۆ هەینییەوە دەست پێدەکەین و بڕیارە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بێت".

گوتیشی: "هەڵمەتەکە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنەوە بەڕیوە دەچێت و تێیدا زیانەکانی بەفیڕۆدانی ئاو و گرنگیی سامانی ئاو بۆ بەردەوامیی ژیان و ژینگە دەخرێنە ڕوو".

شێروانی ئاماژەی بەوەش دا: "ئەو هەڵمەتە گرنگی تایبەتیی خۆی دەبێت بە تایبەت کە ئەمساڵ به‌ هۆی كه‌م بارانی و گرتنه‌وه‌ی سه‌چاوه‌كانی ئاوی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تە دراوسێیه‌كانی‌ كوردستانه‌وه‌ گرفتی كه‌می ئاوی بۆ كوردستان دروست بووە".