سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە یۆنان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە یۆنان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە ئەسینای پایتەختی یۆنان.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ سەبارەت بە گۆڕانکاری و پەرەسەندنەكانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان ، بەتایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

شیاوی ئاماژە پێدانە دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرز لە بەلجیکا و ئەمڕۆش لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.