هەر كەسێك زانیاری لەبارەی هێرشی میلیشیاكانی عێراق ئاشكرا بكات ئەمریكا پاداشتی دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەر كەسێك زانیاری لەبارەی هێرشی میلیشیاكانی عێراق ئاشكرا بكات ئەمریكا پاداشتی دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕی سێ ملیۆن دۆلاری وەك پاداشت دیاری كرد بۆ ئەو كەسەی زانیاری لەبارەی هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر هێزەكانیان لە عێراق پێدەدات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاداشت لەپێناو دادەپەروەریدا رای گه‌یاندووە كە بڕی سێ ملیۆن دۆلاریان وەك پاداشت بۆ هەر کەسێك تەرخان کردووه‌، كه‌ زانیاری لەسەر ئەو هێرشانە بداته‌ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان، كه‌ له‌ عێراق دەکرێنە سەر بنکە سەربازییەکانیان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕوونی كردووەتەوە كە ئه‌و پاداشته‌ ته‌نیا تایبه‌ت نییه‌ به‌ زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی پێشتر ئه‌نجام دراون، به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شه‌ كه‌ زانیاری له‌باره‌ی پلانی پێشوه‌خته‌ بۆ هێرشه‌كانی داهاتوو ئاشكرا دەكەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە شه‌وی رابردوو لە رێگەی چەند مووشەکێكەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی بەلەد له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و لە رێگەی سێ درۆنیشەوە هێرش کرایە سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.