سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەورووپا لە گفتوگۆدایە بۆ دۆزینەوەی بازاڕی بەرهەمی كوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەورووپا لە گفتوگۆدایە بۆ دۆزینەوەی بازاڕی بەرهەمی كوردستان

 

سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەلجیکا دەنگدانەوە و گرنگیی زۆری هەیە و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا رای دەگەیەنێ، له‌ ئاستێكی زۆر به‌رزی سیاسی پێشوازیی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.

دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، بۆ (باسنیوز) گوتی: “ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگیی زۆری هه‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌ رووی كات و ساته‌وه‌ ئه‌و ته‌وقیته‌ زۆر گرنگ بوو، له‌دوای پەتای كۆرۆنا، كه‌ هێشتا كۆتایی پێ نه‌هاتووه‌، هه‌تا ئێستاش به‌رپرسانی ئه‌وروپا ئاماده‌ نین كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ شاندی بیانیدا بكه‌ن، به‌ڵام له‌ ئاستێكی زۆر به‌رزی سیاسی، له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆك وه‌زیران، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لیجیكا پێشوازیی كرا له‌ مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان”.

گوتیشی: “له‌ رووی پرۆتۆكۆلییه‌وه‌، به‌ دانانی ئاڵای كوردستان، پێشوازییەکی فه‌رمی و له‌ شوێنی فه‌رمی، ئاماژه‌یه‌ به‌ بایەخپێدانی ئه‌وان به‌م سه‌ردانانه‌ له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌ به‌ گرنگیدان به‌ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌لجیكا وه‌ك وڵاتێكی گرنگی یه‌كێتیی ئه‌وورپا و وه‌ك ئه‌ندام له‌ ناتۆ، کە كاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌ورووپا و له‌سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیش”.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، گوتیشی: "ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان بریتی بوون لە ئابووریی كوردستان و ژێرخانی ئابووریی كوردستان و بابه‌تی ته‌كنه‌لۆژیا و زانست و ئه‌زموونی ئه‌و وڵاتانه‌، تا كوردستان له‌م قۆناغه‌ی تێیدایه‌، به‌تایبه‌ت دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت، کە كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و له‌سه‌ر ئابووریی وڵات کرد، کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و حاڵه‌ته‌ نه‌بێت، ستراتیژی خۆی هه‌یه‌، كه‌ ئەو سه‌رچاوانه‌ی داهات زیاد بكات و ته‌نیا پشت به‌ نه‌وت نه‌به‌ستێت”.

ئاژگەیی روونیشی کردەوە: “لە کۆبوونەوەکاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی فلاندس، باس له‌وه‌ كرا، كۆمسیۆنێك له‌ هه‌ردوو لا دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمسیۆنه‌ تایبه‌ت بێت به‌و بوارانه‌ و به‌و خاڵانه‌ی، كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌، بۆ سوودوەرگرتن له‌ زانیاری و ئه‌زموونی ئه‌وان، به‌تایبه‌ت له‌ بواری كشتوكاڵ و به‌رهه‌می كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی به‌رهه‌م بهێنرێت”.

روونیشی کردەوە: “بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ له‌دوای دروستكردنی له‌ به‌رهه‌می كشتوكاڵ له‌ كوردستان، پێویستی به‌هه‌نارده‌یه‌ و بۆیه‌ پێویستە بازاڕی لە ئەورووپا بۆ بدۆزرێتەوە، بازاڕی ئه‌وروپا زۆر باش و ئارامە و ده‌توانێ بەرهەمەکانی تیادا فرۆشێت، بۆیه‌ به‌ لای سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ گرنگ بوو، كه‌ ئه‌وان هاوكاریمان بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی ئه‌وروپی، تا له‌ ئاینده‌دا كوردستان به‌شێوه‌ی زانستی لە بواری كشتوكاڵ به‌رهه‌می هەبێ و هه‌نارده‌ی بكات”.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، راشی گه‌یاند: “ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه‌ ئەوەیە، گرنگه‌ كوردستان به‌هێز بێت و قه‌واره‌یەکی به‌هێزی هه‌بێت و له‌ عێراق ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت، به‌هێزیی كوردستان به‌ هی خۆیان ده‌زانن و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له‌ كوردستان ببینن، به‌ روونی باسی ئه‌وه‌یان كرد”.

گوتیشی: “سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای بەلجیکا، سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێکی دیكه‌ ده‌كات و به‌و ئاستەیە‌ پێشوازیی لێ ده‌كرێت”.