مامۆستایەکی زانکۆ: گرنگیی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەلجیکا کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەیە لە ھەرێمی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مامۆستایەکی زانکۆ: گرنگیی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەلجیکا کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەیە لە ھەرێمی کوردستان

 

ئاشنا بابان، مامۆستای زانکۆ و شارەزا لە سیستەمی سیاسی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەلجیکا، سەردانێکی زۆر گرنگە، چونکە خودی سەرۆکی حکوومەت لەوێ ئامادە بووە و گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لە نێوان ھەردوولادا کراوە، یەکێک لە گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکە، کردنەوەی کونسوڵخانەی بەلجیکا بووە لە ھەرێمی کوردستان، چونکە بەلجیکا کونسوڵخانەی لە ناوچەکەدا نییە، تەنیا لە ئەردەن کونسوڵخانەی ھەیە”.

گوتیشی: “کردنەوەی کونسوڵخانەی بەلجیکا لە ھەرێمی کوردستان، کارێکی گرنگە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی کاری بازرگانی لەنێوان ھەرێمی کوردستان وڵاتی بەلجیکا، بێگومان ئەوان ھەرێمێکی سەرکەوتوون و ئێمە دەتوانین سوود لە ئەزموونیان وەربگرین و ئەوانیش سوود لە ئێمە وەربگرن”.

ئاشنا بابان، ئاماژەی بەوەش کرد: “لە کاتی پێشوازی لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەرپرسانی باڵای بەلجیکا بە تەنیا ئاڵای کوردستانیان دانابوو، پێشتر ئاڵای عێراق و ئاڵای کوردستانیان دادەنا، بەڵام ئەمجارە بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرا، بێگومان ئەمە جگە لەوەی ڕێزێکی گەورەیە بۆ ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا پەیامێکە کە بەلجیکا وەکوو دەوڵەتێکی دیفاکتۆ مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا دەکا”.