بانكی ناوەندیی عێراق بڕیارێكی بۆ بەرزنەبوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بانكی ناوەندیی عێراق بڕیارێكی بۆ بەرزنەبوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد

 

بانكی ناوه‌ندیی عێراق كە بۆ پڕكردنەوەی خواستی دراوە بیانییەكان، بڕیاریدا بە زیادكردنی خستنەڕووی دۆلار .

بەگوێره‌ی راگەیاندراوێكی بانكی ناوه‌ندیی عێراق، كە كۆپیەكی بە (باسنیوز) گەیشتووە، بۆ پڕكردنەوەی خواستی دراوە بیانییەكان، بانكی ناوەندی بڕیارداوە بە زیادكردنی خستنەڕووی دۆلار بۆ بانك و حەواڵە و كۆمپانیا مۆڵەتدراوەكان.

بانكی ناوەندی ئاشكرای كردووە، له‌مه‌ودوا پشكی بانكه‌كان بڕی 300 هه‌زار دۆلاری هه‌فتانه دەبێت، كۆمپانیاكانی ئاڵۆگۆری دراویش كه‌ دابه‌شبوون به‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌دا، تیایدا كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م هه‌فتانه‌ دوو ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار، كۆمپانیاكانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م 750 هه‌زار دۆلاری هه‌فتانه‌یه‌ و كۆمپانیاكانی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م 70 هه‌زار دۆلاری هه‌فتانه‌یه‌.

ئەو بڕیارەی بانكی ناوەندیی عێراق لە كاتێكدایە كە پێشووتر بڕەكە كەمتر بوو، ئەوەش وای كرد بەهای دینار زیاتر بەرامبەر بە دۆلار دابەزێت.

لای خۆیەوە، شیروان ئەنوەر، راوێژكاری هاوبەندی بانكە ئەهلییەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بڕیارەكەی بانكی ناوەندی باشە، بۆ ئەوەی بەهای دیناری عیراقی زیاتر دانەبەزێ، بەڵام دەبێت رێگاچارەی تریش بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی دۆلار كەمتر بڕواتە دەرەوە، ئەوەش بەوە دەكرێت بەرهەمی ناوخۆیی زیاد بكرێت و كەمتر هاوردە بكرێت".