لە دینارتە چه‌كدارانی په‌كه‌كە ماڵی هاووڵاتییەکیان سووتاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە دینارتە چه‌كدارانی په‌كه‌كە ماڵی هاووڵاتییەکیان سووتاند

 

چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکاندا، وێڕای ئەوەی شەڕ و پێکدادانیان هێناوەتە سەر گوندەکان، هەڵسوکەوتیشیان لەگەڵ خەڵکەکە دوژمنکارانەیە و لەسەر کەمترین ناڕەزایی خەڵک، ئاگر لە ماڵ و باخەکانیان بەردەدەن. بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە ئاشکرای دەکات، بەهۆی ئەوەی هاووڵاتییەک لە گوندی میمبەر رێگریی لە چەکداارنی پەکەکە کردووە بچنە ماڵەکەی، ئاگریان لە ماڵەکەی بەرداوە.

شه‌عبان خه‌لیل، بەڕێوەبەری ناحەی دینارتە سه‌ر بە قه‌زا ئاكرێ، بۆ (باسنیوز) رای گەیاند: "شەوی رابردوو، ژمارەیەک چەکداری پەکەکە چوونەتە گوندی میمبەر لە سنووری ناحیەی دینارتە و هەوڵیان داوە بچنە ماڵی هاووڵاتییەک، ئەو هاووڵاتییە بۆ پاراستنی ماڵ و منداڵەکانی خۆی، رێگریی لێ کردوون و ویستوویەتی چەکدارەکان لە ماڵی خۆی دەر بکات“.

گوتیشی: ”چەکدارانی پەکەکە زۆرییان لە هاووڵاتییەکە کردووە و ئەویش ناچار بووە بۆ پاراستنی ژیانی خۆی و منداڵەکانی، گوندەکە جێبهێڵێ، کاتێ بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی 6ی 2021 هاووڵاتییەکە گەڕاوەتەوە گوندەکە، دەبینێ چەکدارانی پەکەکە ئاگریان لە ماڵەکەی بەرداوە“.

بەڕێوەبەری ناحەی دینارتە ئاشکراشی کرد: ”خەڵکی گوندی میمبەر نەیانویستووە چەکدارانی پەکەکە بچنە ناو ماڵەکانیان، بۆیە شەڕەقسە لەنێوان هاووڵاتییەک و چەکدارانی پەکەکە دروست بووە و بەداخەوە خانوو و ماڵی هاووڵاتییەکەیان سووتاندووە“.