حكوومەتی هەرێمی كوردستان 150 ملیار دینار بۆ پڕۆژەكانی ئاو خەرج دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حكوومەتی هەرێمی كوردستان 150 ملیار دینار بۆ پڕۆژەكانی ئاو خەرج دەكات

بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان رای دەگەینێت، ساڵانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان 150 ملیار دینار بۆ پڕۆژەكانی ئاو خەرج دەكات، كەچی لە باشترین حاڵەتدا داهاتی ئاو تەنها 40 ملیار دینار بووە.

 ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئێمە لە بەڕێوەبەراتیی گشتیی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لە رێگای 91 پڕۆژە و 5 هەزار و 712 بیرەوە رۆژانە دوو ملیۆن 100 هەزار مەتر سێجا ئاو بەرهەم دێنین، ئەو بڕە ئاوەی كە رۆژانە بەرهەم دێت، بەپێی ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دانراوە كە بە شەش ملیۆن و سەد هەزار كەس دادەنرێت".

ئاری ئەحمەد گوتیشی: "ئەگەر بەپێی ژمارەی دانیشتوان بێت، هەر كەسێك رۆژانە لە هەرێمی كوردستان 370 تا 400 لیتر ئاوی بەکار دەکەوێت، گەرچی بەو ستانداردەی لە جیهاندا هەیە و ئەو وڵاتانەی دەوروبەر كە هەمان كەشوهەوایان هەیە، هەر كەسێكیان 200 تا 250 لیتر ئاوی بۆ دابین كراوە، هەر بۆیە بۆ كۆنتڕۆلكردنی بەفیڕۆدانی ئاو لە لایان هاووڵاتییانی خۆمان، ئێستا و لە داهاتووشدا تەنیا دانانی پێوەری ئاو بە گونجاو دەزانرێت، ئایا ئەو ئاوەی هاووڵاتییان رۆژانە بەكاری دەهێنن، لە سەرووی رێگاپێدراوە، یان لە ئاستی ئاساییدایە".

ئاری ئەحمەد، ئاشكراشی کرد: "حكوومەتی هەرێمی کوردستان پارەیەكی زۆر لە بەرهەمهێنانی ئاو بۆ هاووڵاتییان خەرج دەكات و گوتیشی: "حكوومەت ساڵانە 130 تا 150 ملیار دینار لە بەرهەمهێنانی ئاودا خەرج دەكات، لە باشترین حاڵەتی ئەو پارەی حكوومەت لە هاووڵاتییان لە بەرانبەر ئاو وەریگرتووەتەوە تەنیا 40 ملیار دینار بووە".

لە هەرێمی كوردستان نزیكەی یەك ملیۆن هاوبەشی ئاو هەیە، كە 61%ی ئەو هاوبەشانە پێوەری ئاویان بەستووە و 39%یان هیچ پێوەرێكیان نەبەستووە.