راپەرین.. سێ کەس بە تۆمەتی دزینی دەخیلەی مزگەوت دەستگیر کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

راپەرین.. سێ کەس بە تۆمەتی دزینی دەخیلەی مزگەوت دەستگیر کران

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسایشی ڕاپەڕین سێ کەس بە تۆمەتی دزینی دەخیلەی مزگەوتێک، دەستگیر کردووە.

محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە درێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین، هێزەكانمان لە یاریدەدەرێتیی ئاسایشی چوارقوڕنە پاش وەرگرتنی زانیاریی دروست و وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەر، سێ‌ گەنجیان دەستگیر كردووە كە تۆمەتبار بوون بە دزینی دەخیلەی (مزگەوتی شافعی) لە ناحیەی چوارقوڕنە و پاش دەستگیركردنیان دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا کە دەخیلەی مزگەوتەكەیان شكاندووە و پارەی خێرخوازانیان دزیوە".

گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕاشی گەیاند: "ئێستا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی، ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".