ئەمریکا 500 هەزار پێکوتەی کۆرۆنا بە وڵاتە هەژارەکان دەبەخشێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریکا 500 هەزار پێکوتەی کۆرۆنا بە وڵاتە هەژارەکان دەبەخشێت

کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی 500 هەزار پێکوتەی کۆرۆنا، بە وڵاتە هەژارەکان دەبەخشێت.

لە بەیاننامەیەکدا، کۆشکی سپی رایگەیاندووە، ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جۆ بایدن سوورە لەسەر کڕینی بڕی 500 هەزار پێکوتەی بەرهەمهێنراوی کۆمپانیای فایزەری وڵاتەکەی.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، جۆ بایدن ئەو بڕە پێکوتەیە بەسەر 90 وڵاتی هەژاری جیهان، دابەش دەکات.

کۆشکی سپی داوای لە وڵاتانی دیکەش کردووە هاوشێوەی ئەمریکا، بە پێکوتەی کۆرۆنا هاوکاریی وڵاتانی هەژار بکەن.

پێدانی ئەو بڕە زۆرەی پێکوتە، کە زۆرترین بڕی هاوکاریی پێکوتەیە لە جیهان، بەر لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی G7 دێت، کە ئەم هەفتەیە لە بەریتانیا بە بەشداریی جۆ بایدن ساز دەکرێت.