كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سنووری ئاکرێ مامۆستایەک بەهۆی شۆرتی کارەباوە گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندێکی سەر بە ناحیەی "دینارتە"ی سەر بە قەزای ئاکرێ، مامۆستایەک لە کاتی کاردا بەهۆی شۆرتی کارەباوە گیانی لەدەست دا.

سابیر عەلی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ئاکرێ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/6/2021 لە سنووری ناحیەی دیناردتە لە قەزای ئاکرێ، مامۆستایەک بەناوی عیماد یاسین کە لە گوندی "گربیش" مامۆستا بووە، لە کاتی کاردا بەر شۆرتی کارەبا کەوتووە و دەستەبەجێ گیانی لەدەست داوە".

ئەو مامۆستایە جیاواز لە کاری مامۆستایەتی، ئێواران سەرقاڵی پیشەی کارەبایی بووە و ئەمڕۆ تووشی ئەو ڕووداوە بووە و گیانی لەدەست داوە.