پ.د. شێرکۆ عەبدولکەریم بابان كۆچى دوایی كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پ.د. شێرکۆ عەبدولکەریم بابان كۆچى دوایی كرد

پ.د. شێرکۆ عەبدولکەریم بابان، مامۆستا له‌ به‌شى میكانیكى كۆلێژى ئه‌ندازیاریی زانكۆى سه‌لاحه‌ددین و پسپۆڕى شاره‌زا له‌ ڕێزمانى كوردى، كۆچى دوایی كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/6/2021، پ.د. شێرکۆ عەبدولکەریم بابان، مامۆستا له‌ به‌شى میكانیكى كۆلێژى ئه‌ندازیاریی زانكۆى سه‌لاحه‌ددین و پسپۆڕى شاره‌زا له‌ ڕێزمانى كوردى، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچى دوایی كرد.

پ.د. شێرکۆ عەبدولکەریم له‌ ساڵى 1953دا لە چەمچەماڵ لەدایک بووە، خوێندنى سەرەتایی و ناوەندی لە چەمچەماڵ و ئامادەیی لە کەرکووک خوێندووە، ساڵی 1976 لە زانکۆی تەکنۆلۆژیای بەغدا دەرچووە، لە ساڵى 1980 چووە بۆ فەرەنسا و لەوێ لە ساڵى 1985 دکتۆرای لە بواری کانزا و دروستکاری کانزایی وەرگرتووە، لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین مامۆستا بووە.

ئه‌و پرۆفیسۆره‌ شارەزاییەکی زۆری لە ڕێزمانی کوردی هەبووە، زیاتر لە 20 کتێبی هەمەجۆری ڕێزمانیی چاپ کردووە.

بەرهەمەکانی پ.د. شێرکۆ عەبدولکەریم:

- بەرەو ڕێزمانی کوردی، بەرەو نووسین، 2000
- شرۆڤەکاری ڕێزمانی لە زمانی نووسیندا، 2000
- زمانی نووسینی ڕێزماندار ، ھەولێر، 2008
- ڕستەسازی و شیتەڵکاری زانستی، 1996
- میکانزمە بنەڕەتییەکانی ڕستەسازی، 1997
- ڕێزمانی پاشگری دووپاتی «ەوە»، 2001
- ڕێزمانی کەسی سێیەمی تاک، 2004
- لە مۆرکە تایبەتییەکانی ڕێزمانی کوردی، 2000
- داینامیزمی جێناوی لکاو لە ڕستەسازیدا، 1997
- نەخشەی ڕۆنانی ڕێژەی کار، 1999