تێچووی یەکەم سەردانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی، 36 ملیۆن دۆلارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10-6-2021، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی هەشت رۆژە بۆ ئەوروپا، گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
لە باشووری بەریتانیا، جۆ بایدن بەشداریی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی G7 دەکات و لە کۆتایی سەردانەکەشیدا بۆ ئەو کیشوەرە، لە جنێڤ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا کۆ دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، 400 کارمەندی ئەمنیی تایبەت بە 50 ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی، پاسەوانیی جۆ بایدن دەکەن.
زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن،کە تێچووی سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کیشوەری ئەوروپا، 36 ملیۆن دۆلارە.