کتێبی (بزووتنەوەی کورد) کرایە فارسی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کتێبی (بزووتنەوەی کورد) کرایە فارسی

کتێبی (بزووتنەوەی کورد) کە لە لایەن ئێدگارد ئۆبالانس ڕۆژنامە‌نووس و مامۆستا لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆکانی بەریتانیاوە نووسراوە، وەرگیڕادراوەتە سەر زمانی فارسی و لە شاری مەهاباد چاپ کراوە.

ئەم کتێبە لە لایەن "ئیسماعیل فەتاح قازی"یەوە لە ئینگلزییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و وەشانگەی "ڕاژە" لە مەهاباد چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

ئەم کتێبە لە نۆ بەش پێکهاتووە کە چوار بەشی سەرەتایی باسی شکڵ‌ و فۆرمگرتنی بزووتنەوەی کورد لە هەر چوار وڵاتی ئێران، سووریا، عێراق و تورکیا دەکات و پێنج بەشی دیکەشی بەتایبەتی جەختی کردووەتە سەر بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە باشووری کوردستان و بە وردی باسی شەڕەکان، دانوستاندنەکان و هاوکات ناکۆکییەکان دەکات.

بەپێی زانیاریی وەشانگەی "ڕاژە" کە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئەم کتێبە دراوەتە وەرگێڕێکی دیکەی کورد و لە داهاتوویەکی نزیکدا بە زمانی کوردیش چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.