بە سێ فڕۆکە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە سێ فڕۆکە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا

چەکدارانی گرووپ و میلیشیا دەرچوو لە یاساکان، بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-6-2021، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاندووە: فڕۆکەخانەی بەغدا بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.

شەوی چوارشەممە 9-6-2021، بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بە دوو دوو مووشەک کرابووە ئامانج و دوای ئەو رووداوەش، بنکەی سەربازیی بەلەد، کە هێزە ئەمریکییەکان تێیدا جێگیر کراون، بە مووشەک هێرشی کرابووە سەر.