شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان بە ئاراستەی بنکەی سەربازیی بەلەد ئاشکرا دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان بە ئاراستەی بنکەی سەربازیی بەلەد ئاشکرا دەبێت

شوێنی هەڵدانی ئەو مووشەکانەی ئاراستەی هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی سەربازیی بەلەد لە باکووری بەغدا کران، ئاشکرا دەبێت.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 9-6-2021، ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی سەربازیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، کران.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ژمارەی مووشەکەکان پێنج بووە و لە گوندەکانی شارۆچکەی خاڵس لەسەر رووباری دیجلە، ئاراستەی بنکەی سەربازیی بەلەد کراون.

بەپێی دوایین زانیاریی بڵاوکراوە، مووشەکەکان لە نزیک فڕۆکە جەنگییە F16ـەکانی سوپای عێراق کەوتوونەتە خوارەوە.

میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی نزیک لە ئێران بەردەوام دژایەتیی خۆیان بۆ بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق رادەگەیەنن و بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج.