فۆربس: بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق لە مەترسیدان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فۆربس: بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق لە مەترسیدان

ناتوانن ڕێگری لە هێرشی درۆنی میلیشیاكان بكەن

ئەمڕۆ گۆڤاری "فۆربس"ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا هۆشداری داوە لەوەی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق لە مەترسیدان، بەهۆی ئەوەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بوونەتە هاوەنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بچووك "درۆن".

گۆڤارە ئەمریكییەكە ئاماژەی بەوە داوە كە سیستەمە گرانبەهاكانی بەرگریی ئەمریكا بەرگەی هێرشی درۆنە مینڕێژكراوەكان ناگرن، بەتایبەتی لە جۆری ئەو هێرشەی بەر لە چەند رۆژێك بنكەی سەربازیی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە عێراق ڕووبەڕووی بووەوە.

فۆربس لە راپۆرتەكەیدا نووسیویەتی تا ئەم دواییەش سیستەمی ئاگەداركردنەوەی "سپەیس فۆرس وۆرنینگ سواكدرۆن" لە دواهەمین هێرشدا بۆ سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە عێراق، شەش خولەك بەر لە كەوتنە خوارەوەی مووشەكەكان زەنگی ئاگەداركردنەوەی لێ دابوو، ئەمەش وای كرد سەربازانی ئەمریكا كاتی ئەوەیان هەبێت خۆیان لە حەشارگەی تایبەتدا بشارنەوە.

بەڵام دەڵێ لە شەڕی درۆندا، بابەتەكە جیاوازە، بۆ نمونە لە رۆژی هەشتی ئایاردا، كاتێك میلیشیاكان لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشیان كردبووە سەر هەمان بنكەی سەربازیی ئەمریكا نەك لە ڕێگەی مووشەكەوە، درۆنەكە گەیشتبووە زەوی و ئامانجێكی پێكابوو.

فۆربس نووسیویەتی رۆژی یەكشەممەی رابردووش دوو فڕۆكەی درۆن بنكەی عەین ئەسەدیان كردبووە ئامانج، دواتر لە ڕێگەی سیستەمی پاتریۆتەوە هەردوو درۆنەكە خرابوونە خوارەوە، بەبێ ئەوەی سیستەمی سپەیس فۆرس بتوانێ بەر لە گەیشتنی درۆنەكان، زەنگی ئاگەداركردنەوە لێ بدات، چونكە سیستەمی سپەیس فۆرس، بە گوێرەی گۆڤارە ئەمریكیەكە، توانای بینینی ئەو فڕۆكە درۆنە بچوكانەی نییە.