لە عێراق 25 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە عێراق 25 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 4 هەزار و 616 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/6/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 4 هەزار و 616 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 4 هەزار و 372 کەسیش چاکبوونەتەوە، 25 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 237 هەزار و 856 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 155 هەزار و 887 کەس چاک بوونەتەوە و 16 هەزار و 614 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.