سەركردەیەكی پارتی: گرووپێکی ناو یه‌کێتی ده‌ستیان له‌ کوشتنی چه‌ندان سه‌رکرده‌ی په‌که‌که‌دا هەبووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەركردەیەكی پارتی: گرووپێکی ناو یه‌کێتی ده‌ستیان له‌ کوشتنی چه‌ندان سه‌رکرده‌ی په‌که‌که‌دا هەبووە

“تاكتیكی شەڕفرۆشتنی ئەمجارە بە حكوومەت، لە ئێرانەوە بۆ پەكەكە و تاقمێكی نێو یەكێتی دانراوە”

ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، زانیاری له‌سه‌ر جووڵه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌که‌که‌) له‌ سلێمانی ده‌خاته‌ روو و ئاشكرای دەكات، ئه‌وه‌ی گرووپێکی ناو یه‌کێتی ده‌یکه‌ن، یاریکردنه‌ بۆ دروستکردنی شه‌ڕی ناوخۆ لە كاتێكدا دەستیان لە كوشتنی چەندان سەركردەی پەكەكەدا هەبووە.

نه‌جات حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی بۆ (باسنیوز) گوتی: “گرووپێکی خیانه‌تکار له نێو یه‌کێتی به ‌ئاشکرا دووفاقی ده‌که‌ن، ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسیی ئه‌وان له‌باره‌ی رفاندن و بردنی کچ و کوڕانی رانیه‌ بۆ ناو په‌که‌که‌ قسه‌م کرد، گوتم بۆ رازی ده‌بن په‌که‌که‌ ئه‌و کچ و کوڕانه‌ ببات؟ گوتی پێمان باشه‌ نه‌بنه‌ داعش و بچنه‌ ناو په‌که‌که‌”.

گوتیشی: “ئه‌مه‌ عەقڵیەتی ئه‌وانه‌ و ناتوانن ئیداره‌ی فکریی حزبیی خۆیان بکه‌ن، رێگا بۆ خه‌ڵک خۆش ده‌که‌ن بچنه‌ ناو حزبی دیکه‌ له‌ دژی پارتی، ئێستاش یارمه‌تیدانی یه‌کێتی بۆ په‌که‌که‌ زیاتر ئیستغلالە، پارتی رایگه‌یاندووه‌ شه‌ڕی براکوژی ناکات، ئه‌مه‌ یه‌کێتی و په‌که‌کەیە ئەم بابەتەیان قۆستۆتەوە، بۆیه‌ پێویسته‌ رێگای دیکه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و تێ بگه‌یه‌نرێن، له‌ ئاستی سه‌رکردایه‌تیی سیاسییان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ ده‌که‌ن په‌لکێشمان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ئیراده‌ی حکوومه‌ت بۆ چه‌سپاندنی یاسا بکه‌نه‌ شه‌ڕی پارتی و په‌که‌که‌، یان شه‌ڕی براکوژی”.

ئه‌وه‌شی خستە ‌روو: “تاکتیکی ئه‌مجاره‌ی راگه‌یاندنی گرووپێكی نێو یه‌کێتی و په‌که‌که‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ رێک خراوە و له‌ ژووره‌ داخراوه‌کان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م پیلانه‌ لە ‌دژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دراوه‌ و ناشتوانن له‌و به‌ڵێنانه‌ ده‌ربچن کە داویانه‌، چۆن که‌رکووکیان فرۆشت، ئاواش به‌ڵێنی شتی دیکه‌یان داوه‌”.

ئەو ئه‌ندامەی سه‌رکردایه‌تیی پارتی ئەوەشی روون کردەوە: “ئه‌و گرووپه‌ی نێو یه‌کێتی، خۆیان رێگانیشانده‌ری کوشتنی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی په‌که‌که‌ بوون له‌ ئه‌زمه‌ڕ له‌ سلێمانی، ئێستا بۆ په‌رده‌پۆشکردنی تاوانه‌که‌یان، بابه‌تی پارتی ده‌هێننه‌ ئاراوه‌، ئه‌وه‌ی په‌که‌که‌ش ده‌یکات به‌شداریکردنی ئیداره‌یه‌ له‌ ناوچه‌که‌ و ده‌یه‌وێت سلێمانیش وه‌ک مه‌خموور و شه‌نگال لێ بکات، زانیارییش هه‌یه‌ کە هێزی چه‌کداریان له‌ ماوه‌ت و هه‌ندێک ناوچه‌ی رانیه‌ هه‌یه‌ و خۆیان رێک خستووه‌ته‌وه‌”.