فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی سەردانی بەغدا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی سەردانی بەغدا دەکات

فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی بەغدا دەکات.

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9-6-2021 بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پاسداران، گەیشتە بەغدا.

بەپێی زانیارییەکان، ئیسماعیل قائانی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومی و سیاسیی و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان حەشدی شەعبی و مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن.

گرژییەکان دوای دەستگیرکردنی قاسم موسڵیح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار، زیاتر بوون.

دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە مانگی 1ـی 2020، ئیسماعیل قائانی وەک فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی دەستنیشان کرا و لەو کاتەوە تا ئێستا، چوار جار سەردانی عێراقی کردووە.

سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 26-5-2021، هێزێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق قاسم موسڵیحی لە باشووری بەغدا، بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و کوشتنی چالاکوانان دەستگیر کرد.