له‌ گه‌لی عه‌لی به‌گ بزنێکی کێوی لە مردن ڕزگار دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ گه‌لی عه‌لی به‌گ بزنێکی کێوی لە مردن ڕزگار دەکرێ

 تیمێکی فریاگوزاری لە گەلی عەلی  بەگ، بزنێکی کێوییه‌كی بریندار، لە مردن ڕزگار دەکەن.

حەسەن خەلیفانی، کارمەندی رزگارکردن له بەرگریی شارستانیی سۆران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند:"ئەمڕۆ  چوارشەممە 9/6/2021، له گەلی عەلی بەگ، بزنە کێویەک لە نزیک ڕووبارەکە بە برینداری کەوتبوو، تیمەکانی ئێمە بە ڕێگایەکی فریاگوزاری لە نزیک ئاوەکە دەرمان هێنا، دواتریش گواستمانەوە بۆ  بەرگریی شارستانیی سۆران، لەوێ دەرمان و تیماری پێویستی بۆ کرا و لە مردن رزگار کرا".

ئاشکراشی کرد بزنەکە بە گوللە بریندارکرابوو، لە ڕێگەی دوو پزیشکه‌وه‌ فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ کرا.

ئاماژەی بەوەش دا، دوای تیمارکردنی، بزنە کێوییەکە له سۆران گواسترایەوە بۆ  بارزان، "بزنە کێوییەکەمان ڕادەستی ژینگەپارێزیی بارزان کرد، ئەوانیش پاش  چارەسەر دەیگەڕێننەوە بۆ سروشت".