دوكان.. به ‌تۆمه‌تى ڕاوەماسی پێنج ڕاوچى ده‌ستگیر كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوكان.. به ‌تۆمه‌تى ڕاوەماسی پێنج ڕاوچى ده‌ستگیر كران

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌نداوى دوكان له‌لایه‌ن پۆلیسى دارستانه‌وه‌ پێنج ڕاوچى به‌ تۆمه‌تى ڕاوەماسى ده‌ستگیر كران.

هێمن كه‌مه‌رخان، گوته‌بێژى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و به‌ڵگه‌ى پێویست، ئەمڕۆ چوارشەممە9/6/2021 هێزه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى ناحیەی خدران له‌ سنوورى خۆیان له‌ به‌نداوى دووكان توانیان پێنج ڕاوچى ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ له‌ به‌نداوه‌كه‌ سه‌رقاڵى ڕاوەماسى بوون".

گوتیشى: "هاوكات وێڕای دەستگیرکردنی ئەو ڕاوچییانه،‌ بڕێك ماسىی ڕاوكراو و چوار تۆڕ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوە".

 باسى له‌وه‌ش كرد: "به‌مه‌به‌ستى پبێژماردن و به‌ندكردنیان، ڕاوچییه‌كان دراونهتە‌ دادگا و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان داده‌ستى پێكردووه‌".

هێمن كه‌مه‌رخان باسى ئه‌وه‌شى كرد: "‌بڕیاره‌ له‌ 15ى ئه‌و مانگه‌وه‌ ڕاوەماسى ئاسایى بێته‌وه ‌و ڕۆژێك پێش جێگیربوونى بڕیاره‌كه،‌ یان دواخستنى ڕاده‌گه‌یه‌نین و به‌ كۆمه‌ڵێك ڕێننوێنیی و مه‌رجه‌وه‌ ڕێگه‌ به ‌ڕاوەماسى ده‌ده‌ین".