هەرێمی کوردستان.. دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەرێمی کوردستان.. دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کرا

جووتیاران دەتوانن یەکسەر پارەی گەنمەکەیان وەربگرن

لە هەرێمی کوردستان، دەست بە پرۆسەی کڕینەوەی گەنمی جووتیاران کرا و جووتیاران دەتوانن یەکسەر پارەی گەنمەکەیان وەربگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9-6-2021، لە هەرێمی کوردستان دەست بە وەگرتنی گەنمی جووتیاران کرا، کە یەکەمجارە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆی راستەوخۆ گەنم لە جووتیاران دەکڕێتەوە و لە قۆناغی یەکەمیش، 100 هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سێ جۆر نرخ بۆ گەنمی ئەمساڵ دیاری کراوە، کە بریتین لە؛

-  نرخی گەنمی وەرگیراوی پلە یەک، 475 هەزار دینارە

- نرخی گەنمی وەرگیراوی پلە دوو، 400 هەزار دینارە

- نرخی گەنمی وەرگیراوی پلە سێ، 325 هەزار دینارە

جووتیاران دوای دەرچوونی گەنمەکەیان لە پشکنین، دەتوانن یەکسەر پارەی گەنمەکەیان لە بانکەکان وەربگرن.

لە ساڵی رابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی راگەیاند، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کشتوکاڵییە و چەندین کارگە لە خۆ دەگرێت بڕیارە لەمساڵ پڕۆژەکە بە تەواوەتی بکەوێتە کار.