بانکی نێودەوڵەتی: بە مەرج ئامادەین هاوکاریی عێراق بکەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بانکی نێودەوڵەتی: بە مەرج ئامادەین هاوکاریی عێراق بکەین

بانکی نێودەوڵەتی بە مەرجێک ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە رووی داراییەوە، نیشان دەدات.

رەمزی نوعمان، نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی لە بەغدای پایتەختی عێراق بە رۆژنامەی فەرمیی عێرقی راگەیاندووە: قەیرانی ئابووری هێشتا لە عێراق ماوە و کۆتایی نەهاتووە.

رەمزی نوعمان هەروەها رایگەیاندووە: لەسەر داوای حکوومەتی عێراق، بانکی نێودەوڵەتی لە دابینکردنی پێکوتەی کۆرۆنا هاوکاریی ئەو وڵاتە دەکات.

نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی لە بەغدا ئامادەیی بانکەکەی بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە رووی داراییەوە نیشانداوە، بەو مەرجەی حکوومەتی عێراق بە فەرمی داوایان لێبکات.

رەمزی نوعمان ئاماژەی بەوە کردووە،کە تا ئێستا حکوومەتی عێراق هیچ داوایەکی نوێی بۆ قەرزوەرگرتن پێشکەش نەکردووە، بەڵام ”ئەگەر داوا بکات، ئامادەین بۆ گفتوگۆ و هاوکاری، چونکە ئێمە هاوبەشی عێراقین و سەقامگیریی ئەو وڵاتە بۆ ئێمە گرنگە“.

نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی لە بەغدا بە دووری زانیوە عێراق ”لە ماوەیەکی کەمدا“ بتوانێ قەیرانەکانی تێپەڕێنێت، کە بەشێکیان وەک میرات بۆی ماوەتەوە و بەشێکیشیان بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت وپەتای کۆرۆنا، سەریان هەڵداوە.