کورتە فیلمێک سەبارەت بە پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێندرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کورتە فیلمێک سەبارەت بە پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێندرێ

فیلمی (Together ) كە باس لە پێكەوەژیان دەكات لە هەرێمی كوردستان، بەرهەم هێنرا.

قادر چەپك، ئەكتەری سەرەكی فیلمەكە، لەبارەی فیلمەكە بۆ (باسنیوز)گوتی: "فیلمەكە سیناریۆ و دەرهێنانی (شاخەوان کاکە مەم)ە، باس لە پێکەوەژیانی سەرجەم پێکھاتە و ئایینە جیاوازەکان دەکات لە کوردستان، کە ئامانجیان پێکەوەژیان و رووبەرووبوونەوەی ئەو ھەڕەشانەیە کە دێتە بەردەمیان، بۆیە بەشێك لە پەیامی پێكهاتەكان لە فیلمەكەدا ئەوەیە كە لەو رێگایەوە دەیانەوێت بڵێن ھەموویان بەیەکەوە دەتوانن سەرکەوتووبن".

راشیگەیاند: "ئەو ئەكتەرانەی وەك نوێنەری پێكهاتەكان بەشداریان كردووە، ئەكتەری ڕاستەقینە و خۆڕسكن، فیلمەكە بۆ فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكان ئامادەكراو و بۆیەش بەشێكی تری ئامانجی ئەم کورتە فیلمە بریتییە لە گەیاندنی پێکەوەژیانی کەلتوورە جیاوازەکانە لە هەرێمی كوردستان، کە توانراوە پارێزگاری لێبکرێت، لەکاتێکدا توانیویانە بەو پێکەوە ژیانەوە رووبەرووی تیرۆر ببنەوە و ھەموویان لە هەوڵی بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزدان".

باسی ئەوەشی کرد كە فیلمەکە لە ساڵی 2021 لە هەرێمی کوردستان وێنەی گیراوە و بەرهەم هێنراوە و ستافێکی کوردی کاریان تێدا کردووە ماوەی فیلمەکە 28:06 خولەکە.