وه‌زیری دارایی و ئابووری پێشوازی له‌ شاندێكی چاودێریی دارایی به‌غدا كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وه‌زیری دارایی و ئابووری پێشوازی له‌ شاندێكی چاودێریی دارایی به‌غدا كرد

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 8ی حوزه‌یرانی 2021 له‌ دیوانی ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی له‌ شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق كرد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ پشتبه‌ستن به‌ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 11ی دووه‌می /ج له‌ یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدڕاڵ به‌ ژماره‌ 23ی ساڵی 2021 كۆبوونه‌وه،‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا تیمێكی هاوبه‌ش له‌ چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان  و به‌غدا پێک دەهێنن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری باسی له‌ كاروباره‌كانی تیمه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ كرد كه‌ ده‌یانه‌وێت وردبینی بۆ داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. به‌ڵێنی دا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار بێت بۆ سه‌رخستنی ڕێكکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا.

لەمبارەوە موئه‌ید حوسێن عه‌لی سه‌رۆكی تیمی چاودێریی دارایی به‌غدا، سوپاسی وه‌زیری دارایی و ئابووری كرد و كه‌ هه‌میشه‌ هاوكاری سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ 7ی حوزه‌یرانی 2021 شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌شداریی ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی به‌غدا كۆ بوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و تاوتوێكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوور تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان.