حکوومەتی عێراق پلانێکی سێ ساڵە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پەسەند دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حکوومەتی عێراق پلانێکی سێ ساڵە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پەسەند دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پلان و ستراتیژییەتێکی سێ ساڵە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پەسەند دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 8-6-2021، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: پلانەکە بریتییە لە ستراتیژییەتی نیشتمانی بۆ دەستپاکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی 2021-2024.

ستراتیژییەتەکە لەلایەن دەستەی نەزاهە (دەستپاکی)ی عێراق بە مەبەستی نەهێشتنی گەندەڵی یان دانانی سنوورێک بۆی، دانراوە و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندی کردووە.