وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات

وەزیری دەرەوەی شانشینی بەریتانیای یەکگرتوو سەردانی بەغدا دەکات.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رۆژی چوارشەممە 9-6-2021 سەردانی بەغدا دەکات.

لەو سەردانەیدا، کە یەک رۆژ دەخایەنێت، دۆمینیک راب لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆ دەبێتەوە.

هاوشێوەی سەردانی هەموو بەرپرس و سەرکردە جیهانییەکان، چاوەڕێ دەکرێ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دوای بەغدا، سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوردستان کۆ ببێتەوە.