پەرلەمانی ئێران رۆحانی رەوانەی دادگا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانی ئێران رۆحانی رەوانەی دادگا دەکات

پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ، کەیسێکی سەرکۆماری وڵاتەکەی رەوانەی دادگا دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، پەرلەمانی ئێرانی بە دەنگی 182 ئەندام حەسەن رۆحانیی سەرکۆماری بە پێشێڵکردنی ماددەکانی 77 و 125ـی دەستووری وڵاتەکەی، تۆمەتبار کرد.

پەرلەمان کەیسەکەی رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کردووە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.

ماددەکانی 77 و 125ـی دەستووری ئێرانی باس لەوە دەکەن، کە پێش واژۆکردنی هەر رێککەوتن و پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی لەلایەن سەرکۆمارەوە، پێویستە پەرلەمان رەزامەندی بدات.

لە مانگی 4ـی 2016، حکوومەتی حەسەن رۆحان بەبێ وەرگرتنی رای پەرلەمان، رەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی بەڵگەنامەی یونسکۆ 2030 بۆ خوێندن کرد و ناوی نا بەڵگەنامەی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆخوێندن.

دوو ساڵ دوات، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند: ”ئێرە کۆماری ئیسلامییە، ئیسلام پێوەرە قورئان پێوەرە، ئێرە شوێنی ژیانی هاوشێوەی ژیانی رۆژئاوایی وێرانکەر و خراپ، نییە“.

دوای ئەو لێدوانەی عەلی خامنەیی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی رۆشنبیریی ئێران رێککەوتننامەکەی حکوومەتی رۆحانی هەڵوەشاندەوە.