كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بڕه‌پاره‌ی پێویست بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ئاو له‌ زاخۆ خەرج دەكرێت

 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ڕایگه‌یاند كه‌ بە گوژمەی زیاتر لە 85 ملیۆن دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی خواردنەوە لە قەزای زاخۆ جێبەجێ دەكرێن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8/6/2021، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بڵاوی كرده‌وه‌،‌ بە گوژمەی زیاتر لە 85 ملیۆن دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی خواردنەوە لە قەزای زاخۆ جێبەجێ دەكرێن، كە ئەو پرۆژانە كاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئاو لە قەزاكە دەبێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌: دوای ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە گوژمەی 85 ملیۆن و 725 هەزار دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ قەزای زاخۆ جێبەجێ دەرێن.

پرۆژەكان بریتین له‌:

- دابینكردنی پەمپ لەگەڵ كەلوپەلی چاككردنەوەی پرۆژەی ئاوی قەزای زاخۆ (بە گوژمەی 21،500،000) دینار.

- چاككردنەوەی كۆمپرێسەری هەوایی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ (بە گوژمەی 28،500،000)دینار.

- دابینكردنی گازوایل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ (بە گوژمەی 16،500،000) دینار.

- چاككردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ بەشێك لە گەڕەكەكانی قەزای زاخۆ (بە گوژمەی 19،225،000)دینار.