بەوێنە.. توندڕەوێک لە کەنەدا چوار کەسی خێزانێکی مسوڵمان دەکوژێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. توندڕەوێک لە کەنەدا چوار کەسی خێزانێکی مسوڵمان دەکوژێت

گەنجێکی توندڕەو بە ئۆتۆمبێلەکەی و بە ئەنقەست، چوار کەسی خێزانێکی مسوڵمان لە شاری لەندەن لە هەرێمی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا، دەکوژێت.

رۆژی یەکشەممە 6-6-2021، گەنجەکە، کە تەمەنی 20 ساڵە و ناوی ناتانیاڵ فیڵتمانە، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بەسەر ئەو خێزانە کەوتووە، کە لەسەر شۆستە بە پێ دەڕۆیشتن و لە ئەنجامدا، پیاوێکی تەمەن 46 ساڵ بە ناوی ئەفزاڵ و هاوسەرە تەمەن 44 ساڵییەکەی بەناوی مەدیحە و کچە 15 ساڵانەکەیان، کە ناوی یومنا بووە، گیانیان لەدەست داوە.

جگە لەو دایک و باوک و کچە، بەهۆی رووداوەکەوە دایکی ئەفزاڵ، کە تەمەنی 74 ساڵ بووە، گیانی لەدەست داوە و کوڕێکیشی، کە ناوی فائیز بووە و تەمەنی نۆ ساڵ بووە، بە سەختی بریندار بوو.

پۆلیسی کەنەدی رایگەیاندووە: ناتانیاڵ فیڵتمان بەهۆی رقی لە ئیسلام، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی بەو خێزانەدا کێشاوە.

پۆلیس دوای رووداوەکە، گەنجە کەنەدییەکەی دەستگیر کردووە و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 10-6-2021 بە تۆمەتی کوشتنی چوار کەس و هەوڵدان بۆ کوشتنی کەسی پێنجەم، دادگایی بکرێت.

جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاندووە: بە بیستنی ئەو رووداوە تووشی شۆک بووە، ”لە کۆمەڵگەی ئێمە شوێنی ترس لە ئیسلام نابێتەوە، پێویستە ئەو رقە پیسە کۆتایی پێبێت“.

وێنەیەکی ئەفزاڵ و هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەیان، لەگەڵ دایک و باوکی