پۆلیسى نه‌رویج زانیاری له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى منداڵێكى كورد بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پۆلیسى نه‌رویج زانیاری له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى منداڵێكى كورد بڵاو ده‌كاته‌وه‌

له‌ نه‌رویج ته‌رمى منداڵێكى بچووك دۆزرایه‌وه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانى ئه‌و خێزانه‌ كورده‌ى، كه‌ هه‌وڵیان دا وه‌ك په‌نابه‌ر بگه‌نه‌ به‌ریتانیا، به‌ڵام هه‌موویان خنكان.

میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، دوێنێ دووشه‌ممه‌ 7/6/2021، پۆلیسى نه‌رویج ڕاى گه‌یاندووه‌، له‌ ڕۆژى سه‌رى ساڵى 2021دا، ته‌رمى منداڵێكى بچووكیان له‌ كه‌ناراوێكى وڵاته‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

پۆلیسى نه‌رویج ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ ڕوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچ په‌ڕاوى منداڵێكى ونبوویان له‌لا نه‌بووه‌، نه‌یانتوانوه‌ ناسنامه‌ى منداڵه‌كه‌ دیارى بكه‌ن.

باسیان له‌وه‌ش كردووه‌، دواى پشكنینى دى ئێن ئه‌ى (DNA)، ده‌ركه‌وت منداڵه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانى خێزانه‌ كورده‌ په‌نابه‌ره‌كه‌ى، كه‌ له‌ كاتى هاتنیان له‌ فه‌ره‌نساوه‌ بۆ به‌ریتانیا، سه‌رجه‌میان خنكان.

ئه‌و منداڵه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه‌ ناوى (ئارتین)ه‌ و ته‌مه‌نى 15 مانگ بووه‌، له‌ ڕۆژى 27/10/2020دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى له‌ كاتى هه‌وڵدانیان بۆ ئه‌وه‌ى له‌ فه‌ره‌نساوه‌ بگه‌ن به‌ به‌ریتانیا، خنكان، خانه‌واده‌كه‌ش به‌ ئارتینه‌وه‌ شه‌ش كه‌س بوون، خه‌ڵكى شارى (سه‌رده‌شت)ى سه‌ر به‌ پارێزگاى (ورمێ)ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بوون.