مۆزەخانەی (ئاوێنە)ی ھونەرمەند دارا محەمەدعەلی لە هەولێر کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مۆزەخانەی (ئاوێنە)ی ھونەرمەند دارا محەمەدعەلی لە هەولێر کرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی 6ی 2021، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتی و ھونەرمەندان، مۆزەخانەی (ئاوێنە)ی ھونەرمەند (دارا محەمەد عەلی) لە هەولێر کرایەوە، کە چەندین تابلۆ و کاری هونەریی بەنرخی تێدا دانراون.

لە رێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی ئاوێنەدا، خەڵاتی زێڕینی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر، لەلایەن فەرھەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێرەوە پێشکەش بە ھونەرمەندی بەئەزموون دارا محەمەد عەلی کرا.