لە دەربەندیخان شانۆگەریی (شەڕی داهۆڵەكان) نمایش دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە دەربەندیخان شانۆگەریی (شەڕی داهۆڵەكان) نمایش دەكرێت

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شارۆچکەی دەربەندیخان، شانۆی (شەڕی داهۆڵەكان) نمایش بكرێت و دەرهێنەری شانۆگەرییەكەش زانیاری لەسەر ناوەڕۆكی شانۆگەرییەكە دەخاتە ڕوو.

حەسەن محەمەدساڵح، دەرهێنەری شانۆگەرییەكە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 7/6/2021، لە هۆڵی رۆشنبیریی دەربەندیخان، شانۆگەریی (شەڕی داهۆڵەكان) بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەسەر یەك و لە هەمان كاتدا نمایش دەكرێت".

گوتیشی: "شانۆگەرییەكە لە نووسینی (ئەفشین ناسری)یە و محەمەدعەلی موکری وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لە دەرهێنانی منە و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری دەربەندیخان/ تیپی شانۆی دەربەندیخانە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "شانۆگەرییەكە باس لە جەنگ بە شێوەیەكی كۆمیدیا دەکات، ناوەڕۆكی شانۆكەش ئەوەیە كە دوو سەربازی دوو وڵات كێشمەكێش دەكەن و باس لە ئاسەوارەكانی شەڕ دەكەن كە پاش جەنگ بەجێ دەمێنێت".