سەرۆکانی ئەمریکا و رووسیا لە وڵاتی سێیەم کۆ دەبنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکانی ئەمریکا و رووسیا لە وڵاتی سێیەم کۆ دەبنەوە

سەرۆکانی هەردوو وڵاتی رووسیا و ئەمریکا لە وڵاتێکی ئەوروپی، کۆ دەبنەوە.

دەسەڵاتدارانی سویسرا بە هەماهەنگیی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و رووسیا دەستیان بە ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، کردووە.

بڕیارە کۆبوونەوەکەی ڤلادیمێر پوتین و جۆ بایدن رۆژی 16-6-2021 لە شاری جنێڤ لە سویسرا بەڕێوە بچێت.

دەسەڵاتدارانی سویسرا بە دووری نازانن لە کاتی کۆبوونەوەکەی ڤلادیمێر پوتین و جۆ بایدن، ئاسمانی جنێڤ بە رووی فڕۆکە دابخەن.

رووسیا و ئەمریکا وەک دوو وڵاتی جەمسەری جیهان، چەندین ناکۆکیی درێژخایەنیان لە نێواندایە، کە کاریگەریی نەرێنی ئەو ناکۆکییانە لەسەر ئاستی جیهان بە گشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت و سووریا بە تایبەتتر، بە روونی دەردەکەوێت.