هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین دوو راوچییان لە زێی بچووک دەستگیر کرد.
بێستون عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی شەو و ڕۆژ مەفرەزەکانمان بێ ماندوو بوون پارێزگاری لە دەریاچەی دووکان و زێی بچووک دەکەن، دوێنێ یەکشەممە مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هێرۆ لە نزیک ئاوی خاس دوو ڕاوچیان دەستگیر کرد و دەستیان گرت بەسەر یەک مۆلیدەی کارەباییدا گرت".
راشیگەیاند: "پاش دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکە دەست بەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و رێککاری یاسایی گیرایە بەر".