ئاری ئاغۆك ٥٠ نامە بۆ ئاو دەنووسێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاری ئاغۆك ٥٠ نامە بۆ ئاو دەنووسێت

شاعیر و نووسەر ئاری ئاغۆك، دوایین كتێبی كە نامیلكەیەكی شیعرییە بە ناوی (نامەكانی ئاو) چاپ و بڵاو كردەوە.

ئاری ئاغۆك، لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەم كتێبە ٣١مین كتێبی چاپکراوی منە و هیوا كۆمپیۆتەر، دیزاینی کردووە لە لایەن چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچراوە بە تیراژی ٥٠٠ دانە چاپ كراوە.

ڕاشی گەیاند: "ناوەرۆكی ئەم نامیلكە شیعرییە بریتیە لە پەنجا نامەی كورتی هەمەچەشن كە بۆ جوانی و پاكی و سادەیی و ئاو نوسراوە، لە هەر نامەیەكدا پەیامێكی مرۆیی و فەلسەفی لەڕێگەی (ئاو)ەوە دەگەیەندرێتە خوێنەر".

 لە یەكێك لە نامەكاندا ئاری ئاغۆك دەڵێت:

كاتێ ئاو پێدەكەنێ،

ژیان سەما دەكات

بوونەوەر هەست بەر ۆمانسیەت دەكات!

كاتێ ئاو پێدەكەنێ،

گوڵەكان نوێ دەبنەوە

دڕكەكانیش هەست بە شەرمەزاری دەكەن!

كاتێ ئاو پێدەكەنێ،

بیابان دەبێتە پێشانگایەكی هونەری،

تابڵۆی تەڕ و سازگاری لێ نمایش دەكرێ.

كاتێ ئاو پێدەكەنێ،

مردن دەگریی و

ژیان پێ دەگرێ.