دەنگۆی مردنی نەسروڵڵا و دیاریکردنی جێگرەوەیەک بۆی بڵاو دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەنگۆی مردنی نەسروڵڵا و دیاریکردنی جێگرەوەیەک بۆی بڵاو دەبێتەوە

میدیا ئیسرائیلییەکان دەنگۆی نەخۆشکەوتن و مردنی ئەمینداری گشتیی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی و دیاریکردنی جێگرەوەیەک بۆی، بڵاو دەکەنەوە.

لە کۆتایی مانگی رابردوو (مانگی 5ـی 2021)، حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی لە وتارێکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت، کە تێیدا لاواز بوو و چەند جارێک کۆکەی گرت، میدیا ئیسرائیلییەکانیش ئاماژەیان بەوە کرد، کە تووشی نەخۆشی بووە و یەکێک لەو نەخۆشییانەش، کە باسیان کرد، کۆرۆنا بوو.

بەشێک لە میدیا ئیسرائیلییەکان باس لەوە دەکەن، کە حەسەن نەسروڵڵا کۆچی دوایی کردووە و دیارترین کەسیش بۆ جێگرتنەوەی لە سەرۆکایەتیکردنی میلیشیاکەی، هاشم سەفیەدینی کوڕی خاڵیەتی.

میدیاکانی نزیک لە حزبوڵڵا رەتی دەکەنەوە حەسەن نەسروڵڵا تووشی کۆرۆنا یان هەر نەخۆشییەک بووبێت و رایدەگەیەنن، کە ساغ و سەلامەتە.

حەسەن نەسروڵڵا لە ساڵی 1960 لەدایک بووە. دوای سوبحی توفەیلی و عەباس موسەوی، سێیەم سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنانییە و لە ساڵی 1992ـوەوە سەرۆکایەتیی ئەو میلیشیایە دەکات.

حزبوڵڵا میلیشیایەکی شیعەمەزهەبی لوبنانییە. حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی ئەو میلیشیای چەندین جار ئاماژەی بەوە کردووە، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی سەربازیی و داراییان دەکات.