بە هاوكاریی دەزگای میدیایی (باس) پێشانگایەكی بەخشینی كتێب لە سۆران كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە هاوكاریی دەزگای میدیایی (باس) پێشانگایەكی بەخشینی كتێب لە سۆران كرایەوە

 ناوەندی باڵای سۆرانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بە هاوكاریی دەزگای میدیایی (باس)، پیشانگایەكی بەخشینی كتێبی جۆراوجۆریان بۆ ئارەزوومەندانی كتێب و خوێنەران كردەوە.

 زەهرا چەتۆ، بەرپرسی ناوەندی باڵای سۆرانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لەپێناو زیاتر بایەخدان بە خوێندنەوە و ئاسانكاری بۆ خوێنەر و رۆشنبیرانی سنوورەكەمان، لە دەستكەوتنی سەرچاوەی كتێبی جۆراوجۆر، ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی 6ی2021، بە هاوكاری و هەماهەنگیی دەزگای میدیایی (باس)، لە هۆڵی ناوەندەكەمان، پیشانگایەكی كتێبی جۆراوجۆر و بەخشین بە خوێنەران لە دەڤەرەكەمان، کرایەوە".

 گوتیشی: "لەم پیشانگایەدا نزیكەی هەزار كتێب و سەرچاوەی جۆراوجۆر ئامادە كراوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، تا ئەوكاتەی سەرجەم كتێبەكان بە خوێنەران دەبەخشین".