ئێران: بە بەهای 11 ملیار دۆلار بەرهەمی کشتوکاڵیمان هەناردەی عێراق کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێران: بە بەهای 11 ملیار دۆلار بەرهەمی کشتوکاڵیمان هەناردەی عێراق کردووە

بەرپرسێکی ئێرانی ئاشکرای دەکات، وڵاتەکەی لە ماوەی پێنج ساڵدا، بە بەهای 11 ملیار دۆلار بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەناردەی عێراق کردووە.

فەرزاد پیڵتەن، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی کاروباری وڵاتانی عەرەبی لە رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە: بەرهەمەکانی میوە، سەوزە، شیرنەمەنی، بەرهەمە ئاژەڵییەکان و گوڵیان هەناردەی عێراق کردووە.

فەرزاد پیڵتەن هەروەها رایگەیاندووە: لە ساڵی 2016 تا 2020، بە بەهای 11 ملیار دۆلار ئەو بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵییانەیان هەناردەی عێراق کردووە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە  30%ـی تێکڕای بەرهەمە هەناردەکراوەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق، بریتین لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.