كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

10 ملیار دینار بەسه‌ر جووتیارانی دهۆك دابەش دەکرێ

پارەی گەنمی ساڵی پاری جووتیارانی سنووری پارێزگای دهۆک دابەش دەکرێ و بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانیی دەغڵودانیش زانیاریی زیاتر دەدات.

نازم مه‌حمه‌د عه‌لى، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانی لە دهۆک بۆ (باسنیوز) ئاشکرای کرد: ”ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی 6ی2021، پارەی گەنمی ساڵی 2020 بەسەر جووتیارانی سنووری پارێزگای دهۆک دابەش دەکرێ“.

گوتیشی: ”10 ملیار و 765 ملیۆن دینار، پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتووە و گواستراوەتەوە بانکی گارە لە دهۆک، ئەمڕۆ ئەو گوژمە پارەیە بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێ“.

ئەو بەڕێوەبەرە روونکردنەوەی زیاتری دا و باسى له‌وه‌ كرد: ”لەو گوژمە پارەیە، دوو ملیار و 57 ملیۆن دینار دەدرێت بە جووتیارانەی گەنمیان رادەست بە سایلۆی فایدە کردبوو، زیاتر لە پێنج ملیار دیناریش دەدرێت بەو جووتیارانەی گەنمیان دابوو بە سایلۆ شێخان، هەرچی ئەو جووتیارانەی گەنمیان داوە بە سایلۆی زاخۆ، بڕی دوو ملیار و 462 ملیۆن دینار وەردەگرن“.

نازم مه‌حمه‌د عه‌لی، ئاشکراشی کرد: ”لە هەر سێ سایلۆی سنووری پارێزگای دهۆک، بەپێی ریزبەندیی وەرگرتنی گەنمەکەیان، ئەمڕۆ پارەکە بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێ و بەمەش پارەی گەنمی ساڵی 2020ی جووتیارانی سنووری پارێزگای دهۆک کۆتایی دێت“.