بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سۆران: چاندنی برنجی خۆماڵی لە سنوورەکە كەمی كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سۆران: چاندنی برنجی خۆماڵی لە سنوورەکە كەمی كردووە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سۆران ڕای گەیاند بەپێی بەدوواداچوونەكانمان، ئەمساڵ بەهۆی كەمیی رێژەی بارانبارین و كەمبوونەوەی ئاو، نزیكەی 50% چاندنی برنجی خۆماڵی لە دەڤەری سۆران كەمی كردووە.

 ئەندازیار حەكیم عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەپێی بەدواداچوونێكی مەیدانیمان بۆ سەر زەویوزاری جووتیارانی سنوورەكەمان، بەداخەوە ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، نزیكەی 50% چاندنی برنجی خۆماڵی لە دەڤەری سۆران ڕووی لەمی كردووە و هۆكارەكەشی بۆ دابەزین و كەمبوونی رێژەی ئاو دەگەڕێتەوە".

  گوتیشی: "ئەگەرچی سنوورەكەمان بە زەویوزاری گونجاو بۆ بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی بەناوبانگە، بەڵام ئەمساڵ كەمیی رێژەی بارانبارین كاریگەریی كردووەتە سەر كەمبوونەوەی ئاو و بەروبوومی كشتوكاڵی لە دەڤەرەكە".