ماکرۆن پشتگیریی خۆی بۆ مستەفا کازمی رادەگەیەنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ماکرۆن پشتگیریی خۆی بۆ مستەفا کازمی رادەگەیەنێت

سەرکۆماری فەرەنسا پشتگیریی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق رادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەکی کۆشکی ئێلیزی (کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا)، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا رۆژی هەینی 4-6-2021 بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە.

ئیمانوێڵ ماکرۆن پابەندیی خۆی و وڵاتەکەی بە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ ئاسایش و سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕیوە و هانی مزتەفا کازمی داوە بۆ ئاسانکاریکردن بۆ دانوستاندنی هێزە هەرێمییەکان لە بەغدا.

هەروەک ئێلیزی رایگەیاندووە، سەرکۆماری فەرەنسا پشتگیریی خۆی بۆ مستەفا کازمی لە هەوڵەکانی بۆ سەقامگیرکردنی بارودۆخی عێراق و دووخستنەوەی لە نکۆکییە هەرێمییەکان دەربڕیوە.