بۆچی مێشوولە دێتە بن گوێی مرۆڤ؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆچی مێشوولە دێتە بن گوێی مرۆڤ؟

 

ئایا دەزانی بۆچی مێشوولەکان دوای مرۆڤ دەکەون و لەبن گوێی ویزەویز دەکەن؟ بێ گومان ویزەی مێشوولەکان لەبن گوێی مرۆڤ حاڵەتێکی نامۆ نییە و زۆر ئاساییە، خۆراکی ئەم جۆرە زیندەوەرانە خوێنە و بن گوێی مرۆڤەکان هەڵدەبژێرن بۆ ویزەویز کردن.

مایکل ریلە، پسپۆڕی مێرووناسی لە زانکۆی ئاریزۆنای وڵاتی ئەمریکا، لەسەر ئەم بابەتە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت: "مێشوولەکان دی ئۆکسید کاربۆنی هەناسەدانەوی مرۆڤەکان دەناسنەوە و ئەم بابەتە دەیانوروژێنێ، تا دوای مرۆڤەکان بکەون، بۆ ئەوەی سەرچاوەی خۆراکی خۆیان لەم رێگەیەوە دابین بکەن".

جێی باسە، لەدەورووبەری دەموچاوی مرۆڤ زیاترین رێژەی دی ئۆکسیدی کاربۆن (هەناسەدانەوەی مرۆڤەکان) هەن.