ئه‌مڕۆ ڕۆژى جیهانیى ژینگه‌یه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئه‌مڕۆ ڕۆژى جیهانیى ژینگه‌یه‌

ژینگه‌پارێزێك: پێویسته‌ هه‌موومان پاراستنى ژینگه‌ بكه‌ینه‌ كو‌لتوور

ڕۆژى ٥ی٦ی هه‌موو ساڵێك لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە به‌ ڕۆى جیهانیى ژینگه‌ ناسراوه‌ و ژینگه‌پارێزێكیش ده‌ڵێت پێویسته‌ هه‌موومان پاراستنى ژینگه‌ بكه‌ینه‌ كولتوور.

ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ شەممە 5/6/2021 بڵاوى كردووەتەوە‌ كه‌ ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی چاوددێری و به‌دواداچوون داوای له ‌فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كردووه‌ كه ‌رۆژێكی تایبه‌ت به ‌ژینگه‌ی هه‌ر پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆکان دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه‌ له ‌پاڵ رۆژی جیهانیی ژینگه‌ و رۆژی ژینگه‌ی كوردستان، ئه‌وانیش رۆژێكی لۆكاڵیی تایبه‌ت به ‌ژینگه‌ی خۆیان هه‌بێت بۆ زیاتر پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ره‌ ناوچه‌كانیان".

هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوە كه‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی عێراق له‌ هه‌وڵدان‌ هه‌ڵوێسته‌ ژینگه‌ییه‌كانییان یه‌ك بخه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

لەمبارەوە سه‌لیم میراوده‌لى، سه‌رۆكى ڕێكخراوى پاراستنى سروشت له‌ ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین، بە (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "به‌شێكى زۆرى گه‌لانى دنیا به‌ده‌ست پیسبوون و گرفته‌كانى ژینگه‌وە ده‌ناڵێن، چونکە كاریگه‌ریی کردووەتە سەر‌ كه‌رته‌كانى دیكه ‌و ته‌ندروستییان، بۆیه‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ خاوه‌نى ژینگه‌یه‌كى جوان و ته‌ندروسته‌، پێویسته‌ تاكه‌كانى له‌سه‌ر پاراستن و خۆشەویستنى ژینگه‌ ڕابهێنێت و هه‌ر تاكێك هه‌ستى ئه‌وه‌ى لا دروست بێت كه‌ پاراستنى ژینگه‌ بكاته‌ كو‌لتوور".

هاوکات 16ی نیسانی ساڵی 1987 حکوومەتی بەعس ناوچەی بالیسان و شێخ وەسانانی کیمیاباران کرد و ژینگەی کوردستانی تێک دا، بەو هۆیەوە لە ساڵی 2008 پەرلەمانی کوردستان بە بڕیارێک ئەو ڕۆژەی وەک ڕۆژی ژینگەی هەرێمی کوردستان ناودیر کردووە.

پێنجى حوزیران له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و له‌ كۆنگره‌ى (ستۆكهۆڵم)ى تایبه‌ت به‌ ژینگه‌وه‌ له‌ ساڵى  1972ى زایینى كرایه‌ ڕۆژى جیهانیى ژینگه ‌و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه (UNEP) ڕاگه‌یه‌ندرا.