نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی دژی یاسای نوێی پەنابەرانە لە دانیمارک
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی دژی یاسای نوێی پەنابەرانە لە دانیمارک

پەرلەمانی دانیمارک یاسایەکی نوێی توند دژی پەنابەران پەسەند دەکات و نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە توندی دژایەتیی خۆی بۆ ئەو یاسایە، رادەگەیەنێت.

رۆژی پێنجشەممە 3-6-2021، پەرلەمانی دانیمارک یاسا نوێیەکەی پەسەند کرد، کە بەهۆیەوە پەنابەران لەو وڵاتە دەبرێنە کەمپی پەنابەران لە وڵاتی سێیەم و ئەگەر کەیسەکانیان قبووڵ کرا، ئەوکات دەگوازرێنەوە دانیمارک.

فیلیپۆ گراندی، رێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە بەیاننامەیەکدا، دژایەتیی توندی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ ئەو یاسایە، راگەیاندووە.

فیلیپۆ گراندی پێی وایە ئەو یاسایە دەبێتە هۆی گواستنەوەی زۆرەملێی پەنابەران و خۆدزینەوەی دانیمارک لە پاراستنی پەنابەران.