دۆستێکی قاسم سولەیمانی لە سووریا کوژرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دۆستێکی قاسم سولەیمانی لە سووریا کوژرا

راوێژکارێکی سەربازی، کە دۆستی فەرماندەی کوژراوی سوپای قودسی ئێرانی بوو، لە سووریا کوژرا.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، حەسەن عەبدوڵڵازادە، راوێژکاری سەربازیی ئێران لە سووریا، لەسەر رێگەی نێوان تەدموور و دێرەزوور، کوژراوە.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە حەسەن عەبدوڵڵازادە و یاوەرێکی بەناوی موحسین عەباسی کەوتوونەتە ناو بۆسەیەکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کوژراون.

میدیا ئێرانییەکان ئاماە بەوە دەکەن، کە حەسەن عەبدوڵڵازادە یەکێک بوو لە دۆستانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی، کە لە رۆژی 3-1-2020 لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە بەغدا کوژرا.

دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لە مانگی ئاداری 2011، ئێران بە ناردنی چەک و میلیشیای چەکداری پاڵپشتیی خۆی بۆ رژێمی سووریا راگەیاندووە.